٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٢٧
گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران شکستی هێناوە

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی: فشارە زۆرەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران تاوەکوو ئێستا شکستیان هێناوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ هەوڵەکانی ئەمەریکای بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا ڕەت کردەوە.

وتیشی: ستراتیژییەتی سەپاندنی توندترین فشار ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە و ناتوانێت لەم قۆناغەدا ڕەفتارە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا ڕابگرێت یاخود گرەنتی ئەوە بدات ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

ماکرۆن ڕایگەیاند: " لەبەرئەوە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا بەردەوام دەبن لە داواکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی ڤییەنای ساڵی 2015 ."